بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بیئێنئەی ئینتلیجسێن لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردووە کە دەوڵەتی ئەڵمانیا دەیەوێ لە پەنای هاندانی پەنابەرانی کوردی عێراقی ئەو وڵاتە، بۆ گەڕانەوەی خۆویستانە بەرەو زێد و وڵاتی خۆیان، ڕەوتی دەرکردنی زۆرەملێیانەی ئەو پەنابەرانەیشی دەست پێکردووە.
بە گوێرەی ئەو گۆڤارە دەوڵەتی ئەڵمانیا و دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ و لە پێناو دەرکردنی پەنابەران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ کەس لە هاووڵاتیانی کوردی عێراقی لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت کراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بیئێنئەی ئینتلیجسێن بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسانی ئەڵمانیا ئاوەدانی و سامانگرتنی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە بیانوو، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٢٦ هەزار کەس لە پەنابەرانی عێراقی حوکمی دەرکرانیان پێ دراوە.
Your Comment